سێهه‌مین به‌رنامه‌ی فۆلکلۆر (به‌یت و حه‌یران)
بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری ئه‌ده‌بیی موکریانی مه‌هاباد سێهه‌مین به‌رنامه‌ی فۆلکلۆر (به‌یت و حه‌یران) ی له ڕێکه‌وتی 15 ی ڕێبه‌ندانی 1394 ی هه‌تاوی‌دا به هاوکاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی و هه‌روه‌ها شووڕا و شاره‌داری به‌ڕێزی ئه‌و شاره له ساڵۆنی ئامفی تئاتر به‌ڕێوه برد، سه‌ره‌تای به‌رنامه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌ت له قوڕئانی پیرۆز له لایه‌ن موحه‌ممه‌د ئه‌رجومه‌ندی ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان بڵاوکردنه‌وه‌ی تیزێر(کلیپ ویدئۆ)ێک له به‌سه‌رهات و ژیانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند؛ قادر ئوستاد ئیبڕاهیمی ناسراو به قاله‌شین سرنجی به‌شداربووانی بۆ لایه‌نی گرینگی به‌رنامه‌که ڕاکێشا که به‌رنامه‌ی ئه‌و جاره پێشکه‌ش به یه‌ک عومر هه‌وڵ و ماندووبوون و تێکۆشانی ماموستا قاله‌شین له پێناوی پارێزگاری‌کردن له هونه‌ری ڕه‌سه‌نی فولکلۆر کرابوو . دواتر په‌یامی ئه‌نجومه‌ن له لایه‌ن یاقوب خزری پێشکه‌شی به‌شداربووان کرا، پاشان له لایه‌ن کاک سه‌لاح پایانیانی وتارێک له سه‌ر فولکلۆر به‌تایبه‌ت به‌یت و حه‌یران ئاراسته کرا. له درێژه‌دا ته‌کنه‌وازی هونه‌رمه‌ندی هێژا کاک به‌همه‌ن مه‌ولوودی به ئامێری که‌واڵ کۆڕه‌که‌ی به‌ره‌و به‌یت و حه‌یران‌بێژی ڕاکێشا که له‌م به‌شه له به‌رنامه‌دا هونه‌رمه‌ندانی شاره‌کانی مه‌هاباد، شنۆ و پیرانشار به‌شدار بوون که بریتی بوون له؛
محه‌ممه‌د گڵێنانی؛ حه‌یران / سیامه‌ند ئه‌مینه‌دار؛ لاوک/جلیل و جه‌لال محه‌ممه‌دپووری؛ مقام و ستڕانی کرمانجی/ ئه‌بووبه‌کر ئازه‌رڕوو ؛ حه‌یران/سه‌لاح خزری حه‌یران/ به هاوکاری به‌شی موسیقی هونه‌رمه‌ندان؛ به‌همه‌ن مه‌ولوودی؛ شمشاڵ/ مسته‌فا ئه‌حمه‌دپوور؛ نایه/ کامیل کریمیان ؛ زه‌رب/ڕزگار ڕه‌سووڵی؛ باغڵه‌مه/ ته‌نیا عه‌لی‌نیژاد ؛ ئۆڕک/ سینا حیسامی ؛وێڵۆن/کامڕان شێخ محه‌ممه‌دی؛ دودوک و کاواڵ/جه‌ماڵ ئۆوه‌یشی؛ فلووت ، هونه‌ری خۆیان پێشکه‌شی به‌شداربووان کرد. دوابه‌شی به‌رنامه به هونه‌ری گرووپی هه‌ڵپه‌ڕکێی سابڵا‌غ به سه‌رپه‌رستی هیوا جاف ڕازایه‌وه. له کۆتایی‌دا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی و هه‌روه‌ها دیاری تایبه‌تی شووڕا و شاره‌داری پێشکه‌شی ماموستا قاله‌شین و هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو کرا. جێی ئاماژه‌یه کاک که‌ماڵ مه‌ولوودپوور به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن شووڕای ئیسلامی شاری مه‌هاباد، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له هه‌وڵ و چالاکییه‌کانی چه‌ند ساڵه‌ی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری ئه‌ده‌بیی موکریانی مه‌هابادی پێشکه‌شی ئه‌م ناوه‌نده کرد.
شایانی باسه به ناوی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری ئه‌ده‌بیی موکریانی مه‌هاباد سپاس و پێ‌زانین پێشکه‌شی هاوشارییانی خۆشه‌ویست و هه‌موو ئه‌و ئیداره و ناوه‌ند و هاوڕێیانه بکه‌ین که هاوڕێ و هاوکاری به‌رنامه‌که‌مان بوون بۆ وێنه به‌ڕێزان؛ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی، شووڕا و شاره‌داری، فه‌رمانداری، سه‌یدڕه‌سووڵ نه‌به‌وی، که‌ماڵ مه‌ولوودپووری، مراد باپیرپوور،سه‌لاح خزری(ئاماده‌کردنی تیزێر)،ئازاد وه‌تمانی (فیلم‌هه‌ڵگر)،بێهروز جولفایی‌ئازه‌ر(وێنه‌گر)، پۆڵا ئاغاز (وێنه‌گر و هاوکاری به‌رنامه)، سامان ئێره‌می(دێکۆر و نوور)، ئومید خاکپوور(هاوکاری دێکۆڕ و ده‌نگ )،که‌یوان مولوودزاده(هاوکاری به‌شی ده‌نگ)، عه‌لی بایزیدی، شاهین شاوه‌له،جه‌لال ئه‌حمه‌دی، سه‌یران به‌ختیارپوور، هه‌رمان وه‌تمانی،موختار ئه‌ماره، برایم ئه‌خته‌ری،هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ماموستا قاله‌شین و هه‌موو ئه‌ندامانی زه‌حمه‌تکێشی ئه‌نجومه‌ن.