ئێوارەچیرۆكی ناوخۆیی بنكەی فەرهەنگی و هونەری ئەدەبیی موكریانی مەهاباد لە ساڵی 1394 ی هەتاوی‌دا

چل‌ودووهە‌مین دانیشتنی بنكەی فەرهەنگی و هونەری ئەدەبیی موكریانی مەهاباد لە ساڵی 1394 ی هەتاوی‌دا ڕۆژی دووشەممۆ ڕێكەوتی بیست‌وچواری ڕەشەمە ، كاتژمێر چواری ئێوارە لە ساڵۆنی ئامفی‌تئاتری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی شاری مەهاباد بە بەشداری تاقمێكی زۆر لە نووسەران،ئەدەبیان، لایەنگران و چیرۆكنووسانی ئەو شارە ئێوارەچیرۆكی ناوخۆیی بنكەی فەرهەنگی و هونەری ئەدەبیی موكریانی مەهاباد بەڕێوەچوو. ئەم ئێوارە كۆڕە كە تایبەت درابوو بە چیرۆكنووسانی ناوخۆی ئەنجوومەن و هاوكاتیش بۆ ڕێزگرتن لە ئەندام و دامەزرێنەری ئەنجوومەن‌ ئەدەبیی و هەروەها تەمەنێك ماندووبوون و هاوڕێییەتی خاتوونی چیرۆك‌نووس؛ خاتوو مریەم قازی پێشكەش كرابوو. سەرەتای بەرنامە، شەویار گولابی ئازەر كورتەباسێكی لە هەوڵ و تێكۆشان و بەرهەمەكانی خاتوونی چیرۆكنووس و زەحمەت‌كێش و ماندوویی‌نەناسی بنكەی فەرهەنگی و هونەری ئەدەبیی موكریانی مەهاباد هێنا بەرباس و شرۆڤەكردن. دواتر بەڕێزان؛ جەلیل ڕەحیمی،كوردستان گولابی‌ئازەر ،مەنسوور حامیدی،سۆما پەرویزنیا،كەیوان مەولوودزادە،سەیران چووپان،مەنسوور گەوركی چیرۆكی خۆیان خوێندەوە. هەر بەم بۆنەوە خاتوو مریەم قازی بۆ ڕێزگرتن لە بەشداربووان چیرۆكێكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد. نێوئاخنی بەرنامە بە موسیقی بلاوێنی شمـشاڵی بەهمەن مەولوودی و زەربی كارۆ مەولوودی ڕازایەوە. لە كۆتایی‌دا لە لایەن بنكەی فەرهەنگی و هونەری ئەدەبیی موكریانی مەهاباد و ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی و هەروەها شووڕای ئیسلامی شار و شارەداری مەهاباد، خەڵاتی ڕێزلێنان لە چیرۆكنووسانی بەشداربوو و هەروەها خەڵاتی تایبەتی ڕێزلێنان لە خاتوو مریەم قازی پێشكەش كرا.

جێی خۆیەتی بە ناوی بنكەی فەرهەنگی و هونەری ئەدەبیی موكریانی مەهاباد سپاس و پێزانینی خۆمان پێشكەشی هەموو ئەو بەڕێزانە بكەین كە لە پێك‌هێنانی ئەو بەرنامەیەدا هاوڕێ و هاوكارمان بوون بۆ وێنە؛ ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی مەهاباد، شووڕا و شارەداری مەهاباد،كەماڵ مەولوودپوور، ئومید خاكپوور(گرووپی شانۆی ئەهوورا) دێكۆڕ و نوور،كەیوان مەولوودزادە و عەلی بایزیدی (هاوڕێ و هاوكاری دێكۆڕ و دەنگ‌هەڵگرتنەوە)،ئازاد وەتمانی (فیلم‌هەڵگر)،بێهروز جولفایی‌ئازەر (وێنەگر)،پۆڵا ئاغاز (وێنەگر)،جەلال ئەحمەدی،یاقوب خزری، دوكتور خالەق جەلیل نیژاد،هەرمان وەتمانی،جەلال پوورحەسەن،غەفوور پیرزادە،سەیران بەختیارپوور، سەیران چووپان، فەوزییە یاهوو،گەلاوێژ بیگ‌نیا،كوبڕا خاڵندی،ماهپارە لاهیجانی،نەسرین ڕووكەش،برایم ئەخگەری و ... هەموو ئەندامانی زەحمەت‌كێشی ئەنجوومەن.

عصری با داستان برنامه ی داخلی موسسه فرهنگی هنری ادبی مکریان مهاباد

چهل و دومین جلسه ی موسسه روز دوشنبه 24 اسفندماه تحت عنوان مراسم عصری با داستان، با حضور داستان نویسان داخلی انجمن در سالن آمفی تئاتر این شهر برگزار گردید. ابتدا از طرف ‌ شەویار گلابی آذر ضمن خیر مقدم مهمانان حاضر در جلسه و سخنرانی در مورد دلایل ایجاد جلسه عصری با داستان و تقدیم آن جلسه به خانم مریم قاضی سخنانی ایراد نمودند . سپس داستان نویسان به نامهای جلیل رحیمی، کردستان گلابی آذر، منصور حامدی، سوما پرویزنیا، کیوان مولودزاده، سیران چوپان، منصور گورکی هر کدام به نوبت به قرائت داستان های خود پرداختند، همچنین در بخشی از برنامه، موسیقی شمشال و زرب بهمن مولودی و کارو مولودی به اجرا درآمد. سپس خانم مریم قاضی به پاس برنامه، داستانی تقدیم حضار کردند. در پایان این مراسم لوح تقدیر و تشکر هر یک از نهادهای اداره فرهنگ و ارشاد اسلامی شهرستان مهاباد و موسسه فرهنگی هنری ادبی مکریان مهاباد و همچنین شورای اسلامی شهر و شهرداری مهاباد تقدیم داستان نویسان گردید و همچنین از خانم مریم قاضی تجلیل به عمل آمد.