دووهەمین شەوە‌شێعری ناوچەیی مەهاباد بە بەشداری شاعیرانی پارێزگاكانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا،ئیلام، كرماشان و كوردستان

 

بنكەی فەرهەنگی و هونەری ئەدەبیی موكریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) بە هاوكاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی، شووڕا، شارەداری و فەرمانداری مه‌هاباد دووهەمین شەوە‌شێعری ناوچەیی خۆی بە بەشداری شاعیرانی پارێزگاكانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیلام، كرماشان و كوردستان له‌ ڕێكەوتی یەكی بانەمەڕ لە ساڵۆنی وەحدەتی ئەم شارە بەڕێوە برد. ئەم شەوەشێعرە پێشكەش كرابوو بە شاعیران، نووسەران، لێكۆڵەران و وەرگێڕانی پلەبەرزی وێژەی كوردی؛ ماموستا هێمن، هەژار، ئەحمەد قازی، ئیبڕاهیم یونسی، مەستوورە ئەردەلان، سوارە ئیلخانی‌زادە.

لەم شەوەشێعرەدا پەیامی ئەنجومەن لە لایەن کاک جەلال پوورحەسەن مودیر مه‌سئولی بنکه‌ی موکریان خوێندرایەوە له‌ چوار پاژ دا وته‌کانی ڕێک خست که‌ بریتی بوون له‌ 1 – ناساندنی بنکه‌ی موکریان و کار و چالاکیه‌کانی ئه‌و شوێنه.‌ 2- باسی پێشینه‌ی فه‌رهه‌نگی مه‌هاباد و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیه‌کانی بنکه‌ له‌ نێو شاری فه‌رهه‌نگی مه‌هاباد دا. 3 –باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان بنکه‌ی موکریان و بنکه‌ ئه‌ده‌بی و ناوه‌نده‌ فه‌رهه‌نگیه‌کان له‌ گه‌ڵ یه‌کدی و په‌یوه‌ندیان له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، به‌رپرسان و  کاربه‌ده‌ستان لێک درایه‌وه‌. 4 – له‌ به‌شی کۆتایی قسه‌کانی بڕیاری به‌ڕیوه‌بردنی فێستیواڵ و جه‌شنواره‌ی ڕاگه‌یاند و به‌شداربووانی ئه‌رخه‌یان کرد که‌ بنکه‌ی موکریان له‌ ئاماده‌کاری دایه‌ بۆ به‌ڕیوه‌بردنی جه‌شنواره‌ و فێستیواڵ. دواتر لە لایەن بەڕێز قادر مورادی بەرپرسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشاد هاوكات لەگەڵ بەخێرهاتن‌كردنی میوانان و شاعیرانی بەشداربوو و پیرۆزبایی شەوەشێعرەكە لە خەڵكی فەرهەنگ‌دۆستی شار، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی بنكەی فەرهەنگی هونەری ئەدەبی موكریانی مەهاباد، هیوای خواست مەهاباد لە ساڵانی داهاتوودا بتوانێت بەرنامەی توكمە‌تر و بەرفراوانتر بەڕێوە ببات و هاوكاتیش مەهابادی بە شایانی به‌ڕیوه‌بردنی جشنوارەی شێعر و فستیڤاڵ زانی و بەڵینی كارسازی هەرچی باشتر بەرێوەچوونی ئەم چالاكییە فەرهەنگی و هونەرییانەی دا كە لە ڕاستای خزمەت بە گەشەی فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبی‌دا هەنگاو دەنێنەوە. پاشان سەید ڕەسووڵ نەبەوی بە نوێنەرایەتی لە لایەن شووڕای ئیسلامی شارەوە پەیامی ئەم ناوەندەی پێشكەش كرد كە لە لایەن بەشداربووانی ناو ساڵۆن پێشوازییەكی گەرم لە وتە بەنرخەكانی ناوبراو كرا. لە درێژەدا لە سێ پاژی دیاریكراو، ئەو شاعیرانە شێعری خۆیان خوێندەوە كە بریتی بوون لە بەڕێزان؛

 

پاژی یەكەم: ڕەسووڵ كەریمی"سووتاو"، لەیلا ساڵحی، محەممەد سەدیق كەریمی، هەژان بابامیری، تاهیر كەریمی"شیوەن"، هەڵاڵە سۆهرابی، قادر ڕەسووڵ فات، محەممەد مستەفازادە، عەلی بایزیدی.

 

پاژی دووهەم: قاسم موئیەدزادە"هەڵۆ"،زاهیر سارایی،یونس ڕەزایی، عەبدوڵڵا گولابی"هونەر"، سۆران حوسێنی، ڕەسووڵ ئامادەپوور"هێما"،شێرزاد ڕۆستەم‌دوست"شاسوار"، سامڕەند ئەحمەدزادە"شپڕێو" .

 

 پاژی سێهەم: عیرفان گەیلانی، كاوە شوكری "سەراو هەورامی"، ئارەزوو ئەحمەدی، ئەیوب حەقبین، سمایل ئەعزەمی، ساكار سۆفی‌زادە"موحیب مەهابادی"، مادی ئەرجومەندی، هەرمان وەتمانی، سروە لەحمی، قاسم تاباك. لە هەر سێ پاژدا هاوكات لەگەڵ شێعرەكان ئەو هونەرمەندە ژەنیارانە بەڕێزانە؛ دیاكۆ وەتمانی بە ئامێری پیانۆ، هەژیر كۆكەیی بە ئامێری قانوون، ڕەحمان پەناهەندە بە ئامێری فلووت و ئیسماعیل شاهی بە ئامێری ویۆڵۆن هاوڕێیەتی شێعرەكانیان كرد. هەروەها لە بەشێك لە بەرنامەدا هونەرمەندی ناسراو و دەنگخۆشی مەهاباد کاک مەستەفا مەحموودی بە دەنگە زوڵاڵەكەی كۆڕەكەی ڕازاندەوە كە ژەنیارانی بە ناوبانگ کاک ڕەحمەت ئیبڕاهیمیان بە ئامێری تومبەك، سەردار محەممەدجانی بە ئامێری تار، فەرید وەیسی بە ئامێری بەربەت، ساسان سەمەدی بە ئامێری كەمانچە بەشداری ئەو بەشە لە بەرنامە بوون.

جێی باسە لە درێژەدا بە ناوی بنكەی فەرهەنگی هونەری ئەدەبیی موكریانی مەهاباد سپاس و پێزانین پێشكەشی هەموو ئەو ئیدارە و ناوەند و بەڕێزانە كرا كە هاوڕێ و هاوكاری بنكە بوون بۆ وەگەڕخستنی ئەم شەوەشێعرە و هەر بە ناوی ئەم ناوەندەشەوە لە لایەن بەڕێوەبەری بنکه‌ی موکریان خاتوو شەویار گولابی ئازەر، دكتور ئوتەمیشی كۆمەڵناس و ماموستای زانكۆ ، توێژەر و لێكۆڵەر؛ سەلاح پایانیانی بەرپرسی موزەسەرای هێمن ، ئەحمەد بەحری نووسەر و لێكۆڵەر و بەرپرسی گۆڤاری مەهاباد، دكتور خالەق جەلیل‌نیژاد ماموستای زانكۆ و ئەندامی بنکه‌ ،خاتوو فەوزییە یاهو بە نوێنەرایەتی لە لایەن ئەنجومەن، ڕەزا شەجیعی نووسەر و ڕەخنەگر بە نوێنەرایەتی لە لایەن نەشری گوتار، خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەشی بەرپرسی فەرهەنگ‌دۆستی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی، شارەداری زەحمەتكێشی شار، بەرپرسان و ئەندامانی شووڕا، بەرپرسان و ئەندامانی پەیوەندییە گشتییەكانی ساڵۆنی وەحدەت، شاعیران، هونەرمەندانی بەشداربووی شەوەشێعرەكە، بەرپرسانی بەرنامە، چاوەدێرانی ماندووی ناو ساڵۆن، كەسایەتی و ئەندامانی پێوەندیدار بەم شەوەشێعرە كرد.

پێویست بە ئاماژەیە بە ناوی بنكەی فەرهەنگی هونەری ئەدەبیی موكریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی) سپاس و پێزانینی خۆمان پێشكەشی هەموو ئەو ئیدارە، ناوەند و كەسانە بكەین كە لە ڕێكخستنی ئەو بەرنامەیه‌دا هاوڕێ و هاوكاری ماڵی و مەعنەویمان بوون بۆ وێنە:

 ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی، شوورا و شارەداری، فەرمانداری،پەیوەندییە گشتییەكانی ساڵۆنی وەحدەت، سامان ئێرەمی (تەڕڕاح، دێكۆڕ و نوور)،عەلی بایزیدی هاوكاری دێكۆڕ و سەحنە، گرووپی شانۆی ئەهوورا و کاک ئومید خاکپوور، كەیوان مەولوودزادە ژووری هەماهەنگی و دەنگ، ئازاد وەتمانی فیلم‌هەڵگر و وێنەگر، بێهروز جولفایی‌ئازەر وێنەگر، كەماڵ مەولووپوور بەشی هەماهەنگی شووڕا و ئەندامی ئیفتیخاری بنکه‌، سەید ڕەسووڵ نەبەوی ئه‌ندامی شووڕا، جەلال ئەحمەدی بەشی ڕاگوێزتن و پێوەندی.

به‌شی هاوكاران ماڵی؛ خاتوو فەوزییە یاهوو، ڕەزا كاڕەشی، ڕەسووڵ ئامادەپوور، جه‌لال پوورحه‌سه‌ن، نەسرین ڕووكەش، عیسمەت نادرزادە، پەروین تاهیر، ڕەنگ و ئەبزاری ڕەحمان‌پوور، بانوانی ژین، گەلاوێژ بیگ‌نیا، سوغڕا ڕزگەیی، كوبڕا خاڵندی، فەڕەح پیران، ماهپارە لاهیجانی، محەممەدئەمین قازی، عەلی عەبداڵی،خاتوو سام.

هەروەها بەرپرسان، میوانداران، کۆڕگێڕان و چاوەدێرانی زەحمەتكێشی بنکه‌ی موکریانی مه‌هاباد؛ جەلال پوورحەسەن(مودیر مه‌سئول‌) ، غەفوور پیرزادە (مودیر عامل‌)، شه‌ویار گولابی ئازه‌ر(به‌ڕیوه‌به‌ر)، سالار پوورمەند(بەڕێوەبەر)، هەرمان وەتمانی (ڕێكخەری گشتی بەرنامە)، محه‌مه‌دئه‌مین قازی(کۆڕگێڕ)، ئه‌سرین حه‌سه‌ن پوور(کۆرگێڕ)، پۆڵا ئاغاز، قاسم تاباك، یاقووب خزری، سه‌یران به‌ختیارپوور، عەلی عەبداڵی، سۆران محەممەدی، ڕەزا ئاغاز، مەنسوور گەوركی، كامیار پازند، فریا قادری، ڕەزا كاڕەشی، خالید دەستمەردی، قادر نیازی، موحسین مام‌قادری، ئەنوەر بەهرامی، داود پووركەریمی، كامڕان خولیا، موحسین ڕەجایی، سەیران چووپان، ساهی پەرویزنیا، چرۆ پەرویزنیا، ڕەسووڵ ئامادەپوور.